په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناوخۆیی یه‌كێتی دێنه ده‌نگ
دۆخی ناوخۆیی یەكێتی بەمشێوەیە بمێنێتەوە، لە داھاتوودا ھەڵوێستێكی دیكەیان دەبێت
K24 - ھەولێر
فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، داوا لە باڵە ناكۆكەكانی نێو حزبەكەیان دەکەن، ھەرچی زووە ناكۆكیەكانی نێوانیان وەلابنێن و گرفتەكانیان چارەسەربكەن، ھاوكات ئاماژەش بەوەدەكەن ئەگەر دۆخی شڵەژاوی یەكێتی بەمشێوەیە بمێنێتەوە، لە داھاتوودا ھەڵوێستێكی راشكاویان دەبێت، بێ ئەوەی ھەڵوێستەكە ئاشكرا بكەن و واش بڕیاره، فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، سه‌باره‌ت به‌و پرسه كۆببنه‌وه.