ژمارەیەك پارتی سیاسی لە باكووری كوردستان مان دەگرن

K24 – ھەولێر

50 پەرلەمانتار و بەرپرس و سیاسەتمەداری لایەنگری ھەدەپە و دەبەپە و كەجەدە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاند تا لە دۆخی تەندروستی عەبدولڵا ئۆجەلان دەزاندرێت.

سەباحەت تونجەل، ھاوسەرۆكی كەجەدە رایگەیاند ئامانجیان دڵنیابوونە لە تەندروستی ئۆجەلان و مانگرتنەكەش ناشكێندرێت تا بەرپرسانی توركیا رێگەی دیداریان پێ نەدەن.

لە دوای ھەوڵی كودەتا سەربازییەكەی توركیا ھیچ ھەواڵێك لە دۆخی ئۆجەلان نەزاندراوە و بەرپرسانی ھەدەپەش لەوكاتەوە دڵگرانی خۆیان دەربریوە بەھۆی ئەوەی كە شەوی كودەتاكە ئیمڕالی بۆردومان كرابوو. بەڵام دوێنێ وەزخارەتی دادی توركیا رایگەیاند كە ئۆجەلان ھیچ كێشەیەكی نییە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ١٥ شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا و گوازرایەوە دوورگەی ئیمڕالی، دوای لەبارچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا زیاتر لە ساڵێكە ئەو شاندەی كە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان پێكھێنرابوو نەیانتوانیوە ئۆجەلان ببینن.