ئێران: له هه‌ندێك شوێن جیاوازیمان له‌گه‌ڵ بارزانیدا هه‌یه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - تاران:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کوردستان 24 رایگه‌یاند، پێيان خۆشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و لە یەکتر تێگەیشتنيان هەبێت.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران، لە وڵامی پرسیاری کوردستان 24دا رایگەیاند, لەگەڵ جیاوازیی بۆچوونەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیخۆشە گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
بەهرام قاسمی، گوتی: "پێوەندیی باشمان هەبووە, هەوراز و نشێویشمان هەبووە و لە هەندێک جێ جیاوازی بۆچوونمان هەیە و لە هەندێک جێگەش لە یەکتر نزیکین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە پێمانخۆشە په‌یوەندیی باشمان لەگەڵ نەتەوەکان و حکوومەتی ناوەندیی لە عێراق هەبێت، بە گشتی پێوندییەکی باشە, منیش بیستوومە کە بەڕێز بارزانی بڕیارە سەردانی تاران بکات و گفتوگۆمان هەبێت".
قاسمی هه‌روه‌ها گوتی: "بێگومان هەرچەشنە گفتوگۆ، دانووستان، لەیەکترتێگەیشتن ونزیکبوونەوەیەك لە نێوان ئێمە و لایەنە جۆراوجۆرکان لەناوچەکە، دەکرێ سوودمەند بێت".