بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، دانیشتوانی قەڵادزێ بێ ئاون

بەهۆی گرتنەوەی تەواوەتی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دروست بووە.

بۆ چارەی ئەو گرفتەش بەڕێوەبەرایەتیی پرۆژەی ئاوی خاس کە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی قەڵادزێ دابین دەکات، بەربەستی کاتییان لە بەردەم ڕێژەنەی پڕۆژەکەیان دروست کرد، تا بتوانن ئاوی سەرچاوە ناوخۆییەکان گل بدەنەوە کە دەرژێنە زێی بچووکەوە.

بەرپرسانی پرۆژەکە دەڵێن: بۆ ئێستە گرفتەکە بە شێوەیەکی کاتی چارە بووە و دەستیان کردووە بە دابەشکردنەوەی ئاوی ماڵان بەڵام ئەو چارەیە کاتییە.

لای خۆیەوە مارف محمود، بەرێوبەری پرۆژەی ئاوی خاس بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەم ساڵ بەهۆی زۆری ڕێژەی باران، ئاوی سەرچاوە ناوخۆییەکان باش بووە و کاتێک دەرژێنە زێیی بچووک ئێمە پێداویستی خۆمانی لێ دابین دەکەین.

گوتیشی: لە دوێنێوە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە، دەستمان کردووە بە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی بەربەستی بەردەم پرۆژەکەمان بۆ گلدانەوەی ئاو، ئێستە گرفتەکەمان بەشێوەیەکی کاتی چارە کردووە و ئاوی خواردنەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکەین.

Fly Erbil Advertisment