ترەمپ ئامادەیە دیبەیت لەگەڵ کامالا هاریس بکات
بڕیارە 10 ـی مانگی داهاتوو دیبەتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس بکرێت.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و پاڵیوراوی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا؛ ڕەزامەندیی نیشان دا لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕووبەرووی ڕکابەرەکەی لە پارتی دیموکرات، کامالا هاریس ببێتەوە.
گفتوگۆکە بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو بکرێت و پرسە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن لە نیوەخۆ و دەرەوەی ئەمەریکا قسەیان لەسەر بکرێت.
ترەمپ لە هەفتەی ڕابردوو ئاماژەی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گفتوگۆیەی دابوو، وێڕای ئەوەش چەند جارێک کامالای بە "هاوڕێ" شوعییەکە ناو بردبوو کە گوایا کامالا بەهاکانی شۆعییەت و مارکسیزم لە ئەمەریکا دەچەسپێنیت و بەهاکانی نا ئەمەریکین.
بڕیارە لە 5ـی تشرینی دووەمی 2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، ڕاپرسییەکان دەری دەخەن دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس دەنگەکانیان لەیەکترەوە نزیکن و چاوەڕێی ڕکابەرییەکی سەخت دەکرێت.