دەستپاکیی عێراق: هاووڵاتییان مافی خۆیانە دەستیان بە زانیارییەکان بگات

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق
حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت بە وردی کار بکەین و دەرگاکان بەڕووی خەڵکیدا بکەینەوە و نووسراوەکانمان ئاشکرا بکەین، چونکە هاووڵاتییان مافی خۆیانە دەستیان بە زانیارییەکانیان بگات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئابی 2024، حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ئەوانەی دەکرێت ماف دەدات بە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی زانیارییەکانیان دەست بکەوێت و ئاگاداربن لە زانیارییەکان، واش دەکات هاوبەش بێت و هاوئاهەنگ بێت، لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی دەڵێ، "هەموو ئەوانە پاڵپشت دەبێت بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێمە دەبێت بە وردی کاربکەین و دەرگاکان بەڕووی خەڵکیدا بکرێتەوە و نووسراوەکانمان ئاشکرا بکەین، هیچ شتێک نییە ئێمە لە هاووڵاتییانی خۆمانی بشارینەوە، چونکە لە عێراقی نوێ عێراقی هاونیشتمانییە و دەستەبەری دەسەڵاتە".

حەنون دەشڵێت: "بەرنامەیەکمان هەیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، بە پاڵپشتی دامەزراوەکان و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یۆنامی کە دەستکەوتی زۆری دەبێت و خوازیارین کاری زیاتر بەیەکەوە بکەین".

Fly Erbil Advertisment