ئامانج هەرکی: تەیف سامی دڵنیایی داوە مووچەی مانگی حەوت و هەشت دەنێرن

په‌رله‌مانتارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ندێك لایه‌نی عێراقه دژی پێشكه‌وتنی ئابووری هه‌رێمی كوردستانن و نایانه‌وێت به‌غدا مووچه و بودجه‌ی بۆ بنێرێت؛ ده‌شڵێت، چوونی شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی پرسه‌كان و چاره‌كردنی كێشه‌كان هه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، ئامانج هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی شاندی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌رێنی بووه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چاره ڕێك كه‌وتوون، كه وا ده‌كات ناردنی مووچه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو كێشه‌ی نه‌بێت.
ئامانج هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراقیان كردووه و خودی خۆی پرسیاری له باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی لێ كردووه و گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی داوه كه به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوویانه، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌و باره‌وه نییه و "مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی حه‌وت و هه‌شتمان خه‌رج كردووه و چاوه‌ڕوانی ڕێكاره‌كانی ناردنی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ناردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی، چوونی شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی پرسه‌كان و چاره‌كردنی كێشه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نایه‌وێت كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ دروست بێت مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك لایه‌نی عێراقه دژی پێشكه‌وتنی ئابووری هه‌رێمی كوردستانن و نایانه‌وێت به‌غدا مووچه و بودجه‌ی بۆ بنێرێت، هاوكات بودجه‌ی عێراق كێشه‌ی هه‌یه و پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌م بودجه‌یه كێشه‌ی بۆ خودی عێراقیش دروست كردووه.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بۆ كوردستان24 ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیمه تهكنیكییهن كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، هەروەها هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی دابه‌شكردنی مووچه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كە، شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هه‌بووه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌غدا مووچه وه‌ك چه‌كێكی سیاسی دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیمه تهكنیكییهن كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، هەروەها هه‌فته‌ی داهاتوو لیستی دابه‌شكردنی مووچه بڵاو ده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ كوردستان24 جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌غدا كێشه بۆ مووچه دروست ده‌كات و به‌بێ لیست مووچه ڕه‌وانه ده‌كات و پرسه‌كه وه‌ك چه‌كێكی سیاسی به‌كار ده‌هێنێت.