سوپای ئیسرائیل: کوژرانی سەرکردەیەکی حەماس و دوو لە هاوەڵەکانی پشتراستکردەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 30ـی ئابی 2024، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیل شباک و پاسەوانی سەر سنوور لە باکووری سامریە ئۆتۆمبیلێک لە نزیک شارۆچکەی جەنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ سوپادا وسام حازم، سەرکردەی بزوتنهوهی حهماس و دوو لە هاوەڵەکانی كوشتووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، وسام حازم، دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی و ئاراستەکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تەقەکردن، تیرۆرکردن و تەقاندنەوەی تەقەمەنی، جگە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە یەهودا و ناوچەی سامریا.
سوپای ئیسرائیل ئەوەشیخستە ڕوو، فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ڕایگەیاندووە، دوو هاوەڵەکەی دیکە لە ژێر دەستی وسام کارییان کردووە کوشتووە کە لە هەوڵی ئەوەدا بوون لەگەڵ حازم بە ئۆتۆمبێل هەڵبێن، ئەوانیش مەیسەرە مەشەرقا و عەرەفات عامر، چالاکوانانی حەماسن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: لەناو ئۆتۆمبیلەکە چەکی M16 و دەمانچەیەک و تەقەمەنی و بۆمبی غاز و دەیان هەزار شیکڵ پارەی تیرۆر دۆزراونەتەوە.
پێشتر "لیواکانی قودس" ڕایگەیاندبوو کە تەقاندنەوەی تەقەمەنی لە هێزێکی پیادەی سوپای ئیسرائیل لە میحوەری بەیادەر لە جەنین زیانی گیانی هەبووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر جێنین، توباس و تولکەرم دەستپێکرد، کە بە گەورەترین هێرشی لە جۆری خۆی دادەنرێت لە کەرتی ڕۆژئاوا لە ساڵی 2002ەوە.