عه‌بدولئه‌میر قوڕه‌یشی: حکوومەت لە چلەی ئیمام حوسێن‌دا پەیامی نەرێنی سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی وڵاتەکە نیشان دا

له عێراق به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆره‌وه، به‌رده‌وام له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كاندا، به‌شێك له‌شاره‌كانی عێراق به هێزی سه‌ربازیی و به چه‌كی قورس ده‌ته‌نرێت، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات، ئه‌م وڵاته له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه هێشتا نا سه‌قامگیرە.
حكوومه‌تی عێراق ساڵانه گشت ڕێوشوێنه‌كان بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن و ڕۆژی عاشوورا ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی زیاره‌تكاران و ڕوونه‌دانی پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان و ڕێگریی له‌هه‌ر كرده‌یه‌كی نه‌خوازراو، كه ئه‌گه‌ری ڕوودانی له‌سه‌ره. سه‌باره‌ت به‌و ڕێوشوێنه ئه‌منییانه‌ی له‌چله‌ی ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو، كه هه‌وڵ و ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پێناو پاراستنی شوێنه ئایینییه‌كان بووه له‌هه‌ر كرده‌یه‌كی تێكده‌رانه كه بیه‌وێ كه‌شوهه‌وای ڕێوڕه‌سمه‌كان تێك بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یان گروپی تێكده‌ریان ده‌ستگیركردووه كه ویستویانه به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر زیان به زیاره‌تكاران و شكۆی وڵات بگه‌یه‌نن، به‌ڵام مه‌زارگه‌ی حوسێنییه ڕه‌خنه‌ی توند له به‌سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كه‌یان ده‌گرن و به لاوازی ئاسایشی وڵات ناوی ده‌به‌ن.
لە میانەی هەشتەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی سەردانەکەی ئەربەعین کە لەلایەن مەزارگەکەوە به‌ڕێوه‌چوو، عه‌بدولئه‌میر قوڕه‌یشی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی كه‌ربه‌لا بۆ لێكۆڵینه‌وه له مه‌زارگه‌ی حوسێنییه ڕایگه‌یاند، حکوومەت سەردانەکەی ئەربەعین و کەربەلای گۆڕی بۆ سەربازگەیەکی سەربازی و پەیامی نەرێنی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی وڵاتەکەی نیشان دا.
به‌گوته‌ی قوڕه‌یشی، ئه‌و پلانه‌ی ئه‌منیه‌ی ئه‌مساڵ دانرا، خراپترین پلانبوو به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو، به‌جۆرێك پێشتر چه‌ندین توێژینه‌وه له‌باره‌ی چۆنێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ڕێكخراوه‌یی كاری ئه‌منی پێشكه‌ش كراون، به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست سوودی لێ وه‌رنه‌گیراوه.
ئاماژەی بەوەش کردووه "بۆمان دەردەکەوێت زۆرێک لە بڕیارەکانی حکوومەت پشتگوێ ده‌خرێن، باشترین بەڵگەش ئەو شکستانەیە لە سەردانەکەی چلەی ئیمام حوسێن ئەمساڵ ڕوویان داوە. ناڕەوایە شارەکە بکرێتە سەربازگەیەکی سەربازی کە تێیدا چەکدارێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌ربكه‌ون، چونكه له مه‌راسیمه‌كه‌دا زیاتر لە 120 نەتەوەی جیاواز له جیهانه‌وه بۆ به‌شداریی له مه‌راسیمه‌كه سه‌ردانی كه‌ربه‌لایان كرد، ئه‌مه‌ش لاوازی دۆخی ئه‌منی له‌وڵات نیشان ده‌دات".