مەسعود کاڕەش: هەولێر لەدوای ساڵی 2003ـەوە بووەتە ناوەندێکی خۆشگوزەرانی لە عێراق

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئارامی و سیاسەتی حەکیمانە وای کردووە هەولێر ببێتە سەنتەرێکی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان.

شەممە 31ـی ئابی 2024، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئارامی و سیاسەتی حەکیمانە وای کردووە هەولێر ببێتە سەنتەرێکی نێودەوڵەتیی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەو پێیەی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیشەوە نەخۆش بۆ چارەسەر ڕوو لە هەولێر دەکات، ڕاشیگەیاند: هەولێر لەدوای ساڵی 2003ـەوە بووەتە ناوەندێکی خۆشگوزەرانی لە عێراق.

مەسعود کاڕەش بۆ کوردستان24 گوتی: چەندەها نەخۆشخانە لەناو سەنتەری شاری هەولێر دروستکراون، خەڵکی دیکە لە ناوچەکانی دیکە بۆ چارەسەریی ڕوو لە شاری هەولێر دەکەن، سەرباری ئەوەش چەندین قوتابخانەی نێودەوڵەتی لەناو شاری هەولێر دروستکراون، چەندین زانکۆ و  کۆلێژ دروستکراون، قوتابییان لە شارەکانی دیکە عێراقەوە بۆ خوێندن بەتایبەت بۆ خوێندنی باڵا دێنە هەولێر، دەشڵێت: هەموو ئەوانە وای کردووە ئەو کەشە ئارام و سیاسەتە حەکیمانەی دروستکراوە، ببێتە جێگەی متمانەی هاووڵاتییان لەناوخۆ و دەرەوە.

گوتیشی: هەولێر بووەتە چەقی خۆشگوزەرانی  بەشێوەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ناوەڕاست و باشووری عێراق دێنە هەولێر، خەڵکێک لە ناوچە نا ئارامەکانی خۆیانەوە هەڵاتوون و  هاتوونەتە هەولێر، هەست دەکەن لە هەولێر ئارامیی هەیە.