120 هەزار مووچە خۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی تەممووز وەردەگرن
وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، 120 هەزار مووچەخۆر هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەژماری منەوە، مووچەی مانگی تەممووز وەردەگرن.
دووشەممە 2ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، 120 هەزار مووچە خۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەی مانگی تەممووز وەردەگرن، کە 103 هەزار مووچەخۆری مەدەنی و 17 هەزار مووچەخۆری پێشمەرگەن.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ژمارەی مووچەخۆران، لەڕێگەی 193 ئامێری پارەدان و لە 63 شوێنی جیاواز مووچەکانیان وەردەگرن.