سویسرا باڵیۆزخانەی لە بەغدا دەکاتەوە و عێراقیش پێشوازی لێ دەکات

سویسرا دوای 33 ساڵ له داخستنی، باڵیۆزخانه‌ی خۆی له عێراق ده‌كاته‌وه؛ هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له به‌غدا خواستی هه‌ردوو وڵاته.
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، سویسرا دوای 33 ساڵ له داخستنی، باڵیۆزخانه‌ی خۆی له عێراق كردووه و به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌یش، تیمی باڵیۆزخانه‌كه له سێ فه‌رمانبه‌ر پێك دێت.
باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، ئامانج له كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته له بواره‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، ئاسایش و كۆچ و كۆچبه‌ران.
هه‌روه‌ها ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دیكه‌یان له كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه، هه‌نگاونانه به‌ره‌و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری سویسرا به ناو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا.
باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له به‌غدا گوتووشیه‌تی، بارودۆخی ئه‌منی عێراق له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا باش بووه و پرسی كۆچبه‌ران له سه‌ره‌كیترین پرسه‌كان ده‌بێت له نێوان هه‌ردوولادا.
له لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازی له كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له به‌غدا كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه ئاره‌زوو و خواستی هه‌ردوولا بووه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكاندا.