پارێزگاری دهۆک بڕیاری جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سیمێل و ئاکرێ دەدات

دهۆک
دهۆک

بە گوژمەی پتر لە چوار ملیار دینار، پارێزگاری دهۆک بڕیاڕی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژە لە سیمێل و ئاکرێ دەدات.

سێشەممە 3ـی ئابی 2024، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، بڕیاڕی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە بواری دروستکردنی شەقام و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ بە چوار ملیار و 702 ملیۆن دیناری بۆ ئاکرێ و سیمێل دا، داواش دەکات دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژەکان بکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دهۆک، پرۆژەکان بریتین لە، پرۆژەی دورستکردنی دوو شەقام لەگەڵ ئاوەڕۆیەک لە خانکێ و سیمێل، هەروەها چارەسەرکردن و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند گەڕەک و گوندێکی سنووری ئاکرێ، لەگەڵ  دروستکردنی دووڕییانی زاوا و کەمپی شاریا بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر.

پارێزگای دهۆک ئاشکرای کردووە، پرۆژەی چاککردنەوەی ڕێگە ناوخۆییەکان و ئاوەڕۆی سەنتەری خانکێ و ڕێگەی دەرەوەی خانکێ و سیمێل.