یەكەم ژن كه ده‌موچاوی بۆ چاندرا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر
ئیزابێل دینوار یه‌كه‌م ژنه كه له جیهاندا ده‌موچاری بۆ چێندراوه، پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 11 ساڵ به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دینوار پاش ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2005 سه‌گه‌كه‌ی ده‌موچاوی ده‌خوات و لووت و لێو و چه‌نه‌كه‌ی لێده‌كاته‌وه، خۆی له ژووێكدا زیندانی ده‌كات و به ده‌گمه‌ن به ده‌مامكه‌وه ده‌هاته‌وه ده‌ره‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌میال له باكووری فه‌ره‌نسا پاش مانگێك، ده‌موچاوی ژنێك كە مێشكی لە كاركەوتبوو، به‌تایبه‌تی لووت، لێو و چه‌نه‌یان بۆ ئیزابێل چاند.
نەشتەرگەری چاندنی دەموچاوی ئیزابێل له رۆژی 27 تشرینی 2005 بووه یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ده‌موچاو له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، ئیزابێل سه‌ر له‌نوێ ژیانێكی ئاسایی له خواردن و چوونه ده‌ره‌وه و پێكه‌نین ده‌ستیپێكردوه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی قورس بۆ ئه‌وه‌ی كه جه‌سته‌ی، ده‌موچاوی نوێ ره‌ت نه‌كاته‌وه، زستانی رابردوو به‌شێك له به‌كارهێنانی لێوه‌كانی له‌ده‌ستدا و دووچاری حاڵه‌تی ده‌روونی و په‌رێشانی بوو، به‌هۆیه‌وه تووشی دوو جۆر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "لوفیگارۆ"، ئیزابێل چاندنی جه‌سته‌ی نوێ ره‌تكرده‌وه كه به‌كارهێنانی به‌شێك له لێوه‌كانی له‌ده‌ستدا.
ده‌رمانی چاره‌سه‌ری قورس به درێژایی ژیان بۆ ئیزابێل دانرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه جه‌سته‌ی، ده‌موچاوی نوێ (جه‌سته‌ی نوێ) ره‌ت نه‌كاته‌وه.
ئیزابێل له 22 نیسانی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی راگه‌یاندنی هه‌واڵی مردنی دواخست، كه دوێنێ له رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاو كرایه‌وه.







