مەسرور بارزانی: دەبێت گەنجەکانمان پێبگەینین تاوەکوو لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكەمان بەشدار بن
K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكانمان بكەین و پێیان بگەیەنین، تاوەکوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكەمان بەشدار بن.
شەممە 7ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، كردنەوەی زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی، كردنەوەی دەرگەی ئەزموونی دەوڵەمەند و شێوازی خوێندنی زانكۆكانی بەریتانیایە بۆ هەرێمی كوردستان.
سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكان بکرێت و پێبگەیندرێن، تاوەکوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكە بەشدار بن.
هەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی کردووە و لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا ڕایگەیاند، "یەکێک لە ڕێگاکانی وەبەرهێنان لەسەر گەنجان و تواناکانیشیان، پێگەیاندنیانە، لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە؛ بۆیە بە کردنەوەی هەر زانکۆیەکی ئاست بەرز، هیوا و ئومێدمان بۆ ئاییندەیەکی گەشتر زیاتر دەبێت".
كردنەوەی زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی، كردنەوەی دەرگای ئەزموونی دەوڵەمەند و شێوازی خوێندنی زانكۆكانی بەریتانیایە بۆ هەرێمی كوردستان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 7, 2024
دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكانمان بكەین و پێیان بگەیەنین، تاكوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكەمان بەشدار بن.