بە ئامادەبوونی تەیف سامی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری کۆبوونەوەی خۆی لە هەولێر دەکات

وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئامانجی سەردانەکەی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووریی عێراق بۆ هەولێر و کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن.

ئامانجی سەردانەکە، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

1. بەرزکردنەوەی هاریکاریی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 لەبواری ئابووری و داراییدا.

2. بەدواداچوون بۆ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەگوێرەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان

3. پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریی و داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر


ئێوارەی شەممە 7ـی ئەیلوولی 2024، شاندێکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و جێگری سەرۆکوەزیران، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا.

ئەندامانی شاندەکەی ئەنجوومـەنی وەزاریی ئابووریی عێراق:

1. فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق.

2. محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق.

3. تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.

4. عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.

5. ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق.

6. ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق.

7. حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

8. فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.

9. عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق.

10. ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.

11. میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.

12. عەباس نەسروڵڵا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووریی عێراق.