پزشکیان پەیامی سوپاسی خامەنەیی گەیاندە سوودانی

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیم، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا، سوپاسی ئەو میوانداریی گەل و حکوومەتی عێراقی بۆ پێشوازیکردن لە چلەی ئیمام حوسێندا کرد.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، مەسعوود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ئێران، نامەیەکی سوپاسی خامەنەیی پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.
خامەنیی لە نامەکەی بۆ سوودانی گوتویەتی: لە ناخی دڵمەوە بەناوی خۆم و گەلی ئێرانەوە سوپاستان دەکەم: ئێوە لە ڕۆژانی چلەی ئیمام حوسێندا کە کەرامەت و میهرەبانیتان بەشێوەیەکی ئاستبەرز، پێشکەشی زیارەتکارانتان کرد، هەم هەموو گەلی عێراق و هەمیش بەرپرسانی ناو حکوومەتی عێراق کە ئەمن و ئاسایش و سەقامگیریتان بۆ ئەو زیارەتکارانە دابین کردووە. کە کەشوهەوایەکی برایەتی نێوان دوو نەتەوەتان دابین کردووە؛ بەڕاستی ئەوە جێگەی دەستخۆشیی و سوپاسگوزارییە.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی خامەنەییدا هاتووە دەڵێت: هەڵسوکەوت و بەخشندەیتان بەرامبەر بە زیارەتکاران لە جیهانی ئەمڕۆدا بێهاوتایە، کە پاراستن و سەلامەتی و تەندروستی دەیان ملیۆن کەس ئەرکێکی گەورەیە لەم جیهانە نا سەقامگیری و نائەمنییەی ئێستە ناوازەیە.
