سێ هەزار مەتر چیمەن لە هەولێر دەچێندرێت

چاندنی چیمەن لە هەولێر
چاندنی چیمەن لە هەولێر

تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، سێ هەزار مەتر چیمەن و داریان لە شەقامی خەدەمیی 150 مەتریی هەولێر چاند، لەگەڵ دانانی ئاوپرژێن.

چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان، تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، دەستیان بە ڕێکخستنەوەی زەوی و دانانی سیستەمی ئاوپرژە و چاندنی دار و فەرشکردنی سێ هەزار مەتر  چیمەن لە ڕێڕەوی خەدەمیی شەقامی خێرای 150مەتری هەولێر.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا (2019 تاوەكوو 1/6/2024) زیاتر لە 784 هەزار و 448 دار و گوڵ لە نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر كە لەلایەن شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەرهەمهێنراون و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون.

Fly Erbil Advertisment