كۆمپانياى ئه‌پڵ به‌فه‌رمى تايبهتمهندييهكانى ئايفۆن7 ى راگه‌ياند
بزانه نرخه‌كه‌ى چه‌نده
K24- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ 7ى سێپته‌مبه‌ر/ئه‌يلولى 2016 له‌كۆنگره‌يه‌كى تايه‌به‌تدا، له‌شارى سان فرانسيسكۆ له ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، كۆمپانياى ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبايلى iPhone 7 و iPhone 7 plus راگه‌ياند.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌يه‌دا ئاماژه‌ى به‌شێواز و ره‌نگ و تايبهتمهندييهكانى ئايفۆن7 دا و رايگه‌ياند كه قاڵبى ئه‌م مۆبايله له ئه‌له‌منيۆم پێكهاتووه، هه‌روه‌ها دوگمه‌ى Home به‌شێوازێكى نوێ دانراوه، چه‌ند خه‌سڵه‌تێكى ديكه‌ى بۆ زيادكراوه له‌وانه كردنه‌وه‌ى نامه‌كان و دانانه‌وه‌ى كات...هتد.
روونيشى كرده‌وه، جۆرى ئه‌م ئايفۆنه به‌شێوازێكى وا دروست كراوه تواناى به‌رگه‌گرتنى ئاو و شێى هه‌يه كه له ئايفۆنهكانى پێشووتردا نه‌بووه، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ى شاشهكانيش به‌دوو جۆرى جياواز ده‌بێت يه‌كێكيان 4.7 ئينجه ئه‌ويتريشيان 5.5 ئينج.
لە رووی رام و ميمۆريشەوە، ئايفۆن حەوت رامەکەی 2 گێگادەبێت و حەوت پڵەسيش 3 گێگايە، بە قەبارەکانی 32 و 128 و 256 بەردەست دەبێت.
ئايفۆن7 له‌گه‌ڵ ئايفۆنهكانى ديكه‌ى پێش خۆى، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه سهماعهيهكى ديكه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ره‌وه‌ى مۆبايله‌كه بۆ زيادكراوه به‌مه‌ش وايكردووه ده‌نگى دوو هێنده له ئايفۆن6 زياتر بێت، هه‌روه‌ها كامێراى به‌شى پشته‌وه‌ى 12 مێگاپێكسله، هه‌روه‌ها به‌شى پێشه‌وه‌ش 7 مێگا پێكسله.
له‌كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه به‌نرخى هه‌ردوو جۆرى ئايفۆنهكه درا، كه iPhone 7، به 649 دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه، هه‌روه‌ها iPhone 7 Plus به 769 دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه و به پێنج جۆر ره‌نگ ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه، له‌وانه: "زێڕى و په‌مه‌يى و ره‌ساسى له‌گه‌ڵ دوو ره‌نگى ديكه‌ى ره‌ش كه ناونراوه به Jet Black ".