هاتوچۆی سۆران: سێ کامێرای چاودێری خێرایی بە ئەزموونی دانراون

کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل
کامێرای تۆمارکردنی خێرایی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت: سێ کامێرای چاودێری خێرایی جێگیر بە ئەزموونی لە سنووری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران زیادکراون.

پێنجشەممە 12ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاگاداریی شۆفێران دەکاتەوە،  سێ کامیرای چاودێری خێرایی جێگیر لە سنوری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران زیادکراون، بۆ ماوەی 48کاتژمێر لە تاقیکردنەوەی ئەزمونین، هیچ سەرپێچییەک تا ڕۆژی یەکشەممە 2024/9/15 تۆمار ناکەن،  خێرای دیاریکراو  80کیلۆمەترە  لەکاتژمێرێکدا، دەشڵێت:  کامیراکان لە رێگای سۆران-مێرگەسۆر ناحیەی مەزنێ، رێگای سۆران -چۆمان گوندی رەشەکەڵ،رێگای سۆران-چۆمان گەڵاڵە پردی زەرد دانراون.

Fly Erbil Advertisment