فەرمانبەرێکی دەستەی دەستپاکی بە حەوت ساڵ زیندانی و زیاتر لە ملیارێک دینار سزادرا

دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بەسەر فەرمانبەرێکی پێشوویدا سەپێنراوە و  بە پێدانی زیاتر لە یەک ملیار دیناریش پابەند کراوە.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، یەکێک لە کارمەندەکانی پێشووی دەستەکە، سزای زیندانی حەوت ساڵی بەسەر بەغیاب بەسەردا سەپێنرا، هەروەها پابەند کراوە بە پێدانی ملیارێک و 250 ملیۆن و 800 هەزار دینار، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە پارەکانی ئەو کارمەندە زۆر زیادی کردووە.

نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکوومییەکانی دەستەی دەستپاکی، لە بارەی ئەو دۆسیەیەی کە دەستەی دەستپاکی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، هەروەها دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بڕیارێکی غیابی لە دژی داواکراوی هەڵهاتوو "بەشیر سەباح هادی" دەرکردووە، کە پێشتر کارمەندی دەستەی دەستپاکی عێراق بووە و سزای حەوت ساڵ زیندانی و  گەڕاندنەوەی پارەی نایاسایی بەدەست هێنراو بە بڕی 625 ملیۆن و 400 هەزار دینار بەسەردا سەپێنراوە، وە دەبێت سزای داراییش بدات بە هاوتای ئەو پارەیەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە.

ڕوونیش کراوەتەوە، لە ڕاپۆرتی تەکنیکی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی "ویقایە" ئامادەکراوە، دەستکەوتی نایاسایی و هەڵاوسان لە پارەی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستنیشان کردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە، دوو شوقەی لە تورکیا کڕیوە، جگە لەوەی خاوەنی زێڕنگەری و بڕە پارەیەکیش بووە کە هاوتا نەبووە لەگەڵ سەرچاوە داراییە ئاساییەکانی خۆی و هیچ بەڵگەیەکیشی لەسەر یاسایی بوونیان نەخستبووەڕوو.

پیشتر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، دادوەر حەیدەر حەنون، ئاگاداریی سووری لەدژی داواکراوی هەڵاتوو 'بەشیر سەباح هادی' دەرکردبوو، بەهۆی ئەو پارە زۆرەی بە نایسایی بەدەستی هێناوە.