شارەزایەکی کەشناسی: بڕێک باران دەبارێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت: پێشبینی دەکرێت دوو ڕۆژ لەم مانگەدا باران لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت، ڕەنگە هەندێک باران لە سەنتەری سۆرانیش ببارێت.

ئەمڕۆ شەممە، 14ـی ئەیلوولی 2024، محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت 17 و 21ـی ئەم مانگە، لەناوچە‌ شاخاویه‌كان باران ببارێت.

گوتیشی: ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ باران له‌ناو سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ببارێت و بڕی بارانه‌كه‌ش زۆر كه‌مه‌، ته‌نها خێرایی با هه‌ندێك چالاك ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش باش نزم دەبێتەوە.