خیسۆس كاساس بۆ دڵی بەرگری هانا بۆ ئاكام هاشم دەبات

ئاكام هاشم بەرگریكاری كوردی هەڵبژاردەی عێراق
ئاكام هاشم بەرگریكاری كوردی هەڵبژاردەی عێراق

ئاكام هاشم بەرگریكاری كوردی یانەی شورتە بۆ شوێنی رێبین سۆلاقا بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، بەهۆی پێكانی سەعد ناتق و كارتە سوورەكەی رێبین سۆلاقا لە دوایین یاریی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر كوێت، خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتوو پەنا بۆ ئاكام هاشمی بەرگریكاری پێشووی یانەی هەولێر دەبات بۆ ئەوەی لە دڵی بەرگری یاریی بكات.
كوردستان24 زانیاری ئەوەی دەست كەوتووە، مەهدی كەریم سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە لایەن خیسۆس كاساس راسپێردراوە بۆ ئەوەی پاسەپۆرتی ئاكام هاشم بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێشكەش بكات بۆ بەشداریكردن لە هەردوو یاریی داهاتووی عێراق بەرامبەر فەڵەستین و كۆریای باشوور.
لە قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لە دوو یاریی بردنەوەیەك و بەرامبەربوونێكی هەیە، بڕیاریشە رۆژی 10ـی مانگی داهاتوو لە یاریگەی بەسرە، عێراق میوانداریی فەڵەستین بكات، پێنج رۆژ دواتر، لە 15ـی هەمان مانگ عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور.

.
Fly Erbil Advertisment