تا ئێستا زیاد لەپێنج هەزار هاووڵاتی سنووری هەولێر لە بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەندبوونە

هەولێر
هەولێر

لەسنووری پارێزگای هەلێر، زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی لە بڕیاڕی ڕێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییە سندووقییەکان سوودمەند بوون.

خاوەنی ئەو جۆرە زەوییانە لە گەڕەکە نوێکان و گوندەکانیش دڵخۆشن بەو بڕیاڕە و ئێستا زۆرینەیان سەرقاڵی دروستکردنی خانووەکانیانن.

ڕێگر ، کەمتر لە مانگێکە دەستی بە دروستکردنی خانووەکەی کردووە، پێشتر زەوی خانووەکەی لەنێوان سێ خانوو بوو کە بە زەوی سندووقی دەناسێندرا، پرۆسەی ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەریان بۆ ماوەیەک ڕاگیرابوو، بەڵام جارێکی دیکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لۆە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا، بڕیاڕی ڕێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانووی لەسەر ئەو جۆرە زەوییانە دا، تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی سوودیان لەو بڕیاڕە وەرگرتووە.

 ڕێگر فەیسەڵ هاووڵاتییەکە و لە بڕیاڕەکە سوود مەند بووە دەڵێت: ئەو زەویانە پێشتر ڕێگەپێدانی نەبوو، ئێستا مامەڵەی خۆت دەکەی بۆ ئەو زەوییە سندووقیانە، بێ هیچ کێشە و گرفتێک ڕێگەپێدانت دەدەنێ، دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەین بڕیاڕێکی پوختەی داوە کە خەڵکێکی زۆر سوودی لی وەردەگرێت، بەتایبەت خەڵکی هەژار، خەڵکێکی زۆر کرێجێ بوون، بەهۆی ئەو بڕیاڕەوە بوونە خاوەنی خانووی خۆیان.

بڕیاری ڕێگەپێدان بە زەوییە سندووقییەکان، بەشێکی گەڕەکە نوێکانی گوندەکان بووژانەوە بەخۆیانەوە ببینن، ئێستاش هەزاران کەس دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو، خانووەکانیان دروست دەکەن، گەیاندنی پرپژە خزمەتگوزارییەکانیش بەو گەڕەکانە بەردەوامە.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت: دیراسەی زۆری ئەو بابەتە کرلەلایەن وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر کراوە، لەگەڵ ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام دووپاتی لەوە کردووەتەوە کێشە و گرفتی هاووڵاتییان چارەسەر بکەین، بۆیە یەک لەو بڕیاڕانەی دراوە، ڕەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو لە سەر ژیانی چینی هەژاران.