پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌م.

ئومێدەوارم ئەم یادە‌ پیرۆزه‌، ببێته‌ مایەی خێر و خۆشیی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

مه‌سرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان

2024/9/14

Fly Erbil Advertisment