دەستەی باڵای بنکەی لالش بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(دخ) پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

K24 - هەولێر:
دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد(دخ) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات و هیوادارە ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان هەموو پێکهاتە ئایینییەکان.
شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024 دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دەستەی باڵای بنکەی لالشدا هاتووە، هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی پێکەوەژیانی نێوان هەموو پێکهاتە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و گەشەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە زیادبوونی تەبایی لە هەرێمی کوردستان.
دەستەی باڵای بنکەی لالشی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی لە کۆتاییی پەیامەکەیدا ئەوەی خستەڕوو، هیوادارین ئاشتی و ئارامی لە ناو گەلی کورد بەرقەرار بێت و کوردستانی شیرن هەر پارێزراو و ئاوەدان بێت.