چەمچەماڵ؛ شانۆگەریی "سوڵتان" نمایش دەکرێت

لەچەمچەماڵ شانۆگەریی کۆمێدی "سوڵتان" لە دەرهێنانی ئاوات جەلال و بەشداریی ژمارەیەکی زۆر ئەکتەر، لەهۆڵی ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ نمایش دەکرێت.

ئاوات جەلال، دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە دەربارەی نمایشەکەیان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، شانۆگەری "سوڵتان" لە نووسینی سامان حەمە غەریب و دەرهێنانی خۆمە، ئەکتەرەکان پێک هاتوون لە، فاخیر عزەددین و ئاوات جەلال و بابان محەمەد و کارزان قادر و شێروان شێرزاد و موسعەب و هەڵوێست، بەڕێوەبەری بەرهەم هەڵوێست نەریمان و بەڕێوەبەری شانۆ دڵشاد خورشید و دیکۆرست مامۆستا ئارام و ئامادەکردن و جێبەجێکاری میوزیک دڵشاد خورشید و ڕوناکی کەریم قادر.

گوتیشی: شانۆیی سوڵتان، وەکو شێوازی کارکردن کارێکی واقعیە و خۆی لە کۆمێدیایی ڕەش دا دەبینێتەوە، چیرۆکی نمایشەکە باس  لە ڕەفتار و کاری سوڵتان و دەست و پێوەندەکانی پیشانی بینەر دەدات کە لەلایەن دووکەسی کۆمەڵگاوە بیرۆکەیەکیان بۆ دێت، واتا بەشێوازی شانۆ لەناو شانۆدا دەکەونە ناو واقعێکەوە کە بینەر تووشی سەرسامی دەکات.