نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشیی له ئیداره‌ی زاخۆ دەکات

له بەردەوامیی سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ زاخۆ، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/9/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و به‌رپرسانی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی ئیدارەکە كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتيار و به‌رپرسانى ئيداره‌ى زاخۆ، پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه و چالاكييهكانيان و ڕەوشی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان له‌ناو شارى زاخۆ و سنوورى ئيدارهكه بەگشتی خسته‌ڕوو، هه‌روەها باسيان له پلانى كار و پرۆژه‌كانى داهاتوويان كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشيی لە سەرپەرشتیار و بەرپرسانی ئیدارەکە کرد کە سەرباری قەیران و گرفته‌كان، توانیویانە دەڤەرەکەیان لە هەموو ڕوویەکەوە پەرەپێبدەن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئهركهكهكانيان دووپات كرده‌وه.
سەبارەت به هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستانيش کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستان، هیوای خواست پرۆسەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەبچێت و جەختی له‌وه كرده‌وه كه هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییيه یاساییيەکان و هێمن ڕاگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بن.