لەنزیک شوێنی مانەوەی ترامپ، تەقە کرا
میدیای ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، لەنزیک شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترامپ لە فلۆریدا تەققە کرا، دەشڵێن: ترامپ سەلامەتە.
یەکشەممە 15ـی ئەیلوولی 2024، مێدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، لەشوێنی مانەوەی دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تەققە کراوە، مێدیاکان دەڵێن: ترامپ سەلامەتە.
مێدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە کەسی تەققەکەر لەو نزیکانە دەستگیر کراوە.