سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی بەنداوی دووینی دانا

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی بەنداوی دووینی دانا
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی بەنداوی دووینی دانا

لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەم، بە خزمەتکردنی سەرجەم کەرتە جیاوازەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی بەنداوی دووینی لە سنووری پارێزگای هەولێر دانا.

بەنداوی دووین، ڕووبەڕەکەی چوار کيلۆمەتر چوارگۆشەیە و توانای گلدانەوەی 100 مليۆن مەتر سێجا ئاوی هەيە. بەرزیی بەنداوەکە 75 مەترە و بە کۆنکریتی RCC دروست دەکرێت لە فراونترین مەودایدا پانییەکەی دەگاتە 320 مەتر.

تەواوبوونی بەنداوەکە بایەخدانێکی دیکەی کابینەی نۆیەمە بە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و کەرتی گەشتیاری،

هەروەها ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێکی گەشەسەندووی ڕاوەماسی کە سوودێکی گرنگی ئابووری هەیە بۆ دانیشتووانی دەورووبەری بەنداوەکە.