بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعش پێشمەرگەیەک بریندار بوو
دووشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2024، ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، له ناوچه‌ی غه‌ڕه‌ی نێوان خورماتوو- كفری، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاکنجیی شارۆچکەی خورماتوو، به سه‌ختی بریندار بوو.
ئەو بۆمبە چێنراوە، به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فوجی سێی لیوای 1ـی هاوبه‌شی سوپای عێراق ته‌قییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یە پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی "محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی" خەڵکی خورماتوو، قاچێكی له‌ده‌ست دا.
لای خۆیەوە، وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی نەوجوول، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی" ئاکنجیی خورماتوو، لە لیوای بیستی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەکاتی کێو‌ماڵی زنجیرە چیاکانی نێوان کفری خورماتووە بۆمبیك پێیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە قاچێكی له‌ده‌ست دا.
هەروەها هێزی پێشمەرگە لەسنورەکە بەکوردستان24ی ڕاگەیاند لە ناوچەی غەڕە بۆمبەکە بەهێزەکەدا تەقیوەتەوە لەکاتی کێو‌ماڵی ناوچەکە.