مەسرور بارزانی: ئاو ئاوەدانییە، ئاوەدانكردن و گەشەسەندنی زیاتری كوردستانیش، بەرنامەی ئێستا و داهاتوومانە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی" بە تەواوکردنی بەنداوی دووین، دەڤەرەکە دەبێت بە یەكێك لە گرنگترین ناوەندەكانی گەشتیاری و لە ڕووی كشتوكاڵی و سامانی ماسی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی كاریگەریی باشی دەبێت".
هەروەها نووسیویەتی "ئاو ئاوەدانییە، ئاوەدانكردن و گەشەسەندنی زیاتری كوردستانیش، بەرنامەی ئێستا و داهاتوومانە".
Our strategy is clear: build, protect and prosper.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 16, 2024
The Dwin Dam will store up to 100 million cubic meters of water.
The nearby historical sites, such as the ancient Dwin Castle, will also be protected. pic.twitter.com/NuvHDiakIo
لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەردی بناغەی بەنداوی دووینی لە سنووری پارێزگای هەولێر دانا.
بەنداوی دووین، ڕووبەڕەکەی چوار کيلۆمەتر چوارگۆشەیە و توانای گلدانەوەی 100 مليۆن مەتر سێجا ئاوی هەيە. بەرزیی بەنداوەکە 75 مەترە و بە کۆنکریتی RCC دروست دەکرێت لە فراونترین مەودایدا پانییەکەی دەگاتە 320 مەتر.
تەواوبوونی بەنداوەکە بایەخدانێکی دیکەی کابینەی نۆیەمە بە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و کەرتی گەشتیاری،
هەروەها ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێکی گەشەسەندووی ڕاوەماسی کە سوودێکی گرنگی ئابووری هەیە بۆ دانیشتووانی دەورووبەری بەنداوەکە.