یانەی شورتە خاڵێكی لە تیپەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەرگرت
شورتە و نەسر لە یەکەم یارییان لە چامپیۆنزلیگی، بە گۆڵێک یەکسان بوون، لەو یارییەدا ئەحمەد زیڕۆ، یاریزانی كوردی یانەی شورتە لە كۆتایی یارییەكە بەشداریی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوو یانەی شورتەی عێراقی و نەسری سعوودی، لە گەڕی یەکەمی قۆناغی یەکەم، چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لە یاریگای مەدینەی شاری بەغدا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
سەرەتا لە خولەکی 14 سوڵتان عەبدوڵلا گۆڵی یەکەمی بۆ نەسر کرد، دواتر لە خولەکی 24 محەممەد داوود ئەنجامەکەی بۆ شورتە یەکسان کردەوە و لە کۆتاییش، یارییەکە هەر بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
لەو یارییە لە سێ یاریزانە کوردەکەی یانەی شورتە، تەنها ئەحمەد زێرۆ چەند خولەکێک بەشداری یارییەکەی کرد. شورتە لە گەڕی دووەم، سەرەتای مانگی داهاتوو، لە سعوودیە دەبێتە میوانی یانەی هیلالی ئەو وڵاتە، هەروەها نەسریش لە گەڕی دووەم، ڕۆژێک پێشتر
ڕووبەڕووی یانەی ڕەیانی قەتەری دەبێتەوە.