بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران مۆڵەتی کارکردنی بە پرۆژەیەکی دیکەی پیشەسازی دا

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران ڕایگەیاند، مۆڵەتی کارکردن بە  پرۆژەی پیشەسازیی کارگەی قیر و کەسارە درا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی گرنگی و پێویستیی ناوچەکە بە پرۆژەیەکی پیشەسازی لەم شێوەیە، دەبێتە هۆی ڕەخساندنی سەدان هەلی کار و پڕکردنەوەی پێداویستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان.

لە ڕێکەوتی 27ـی ئابی 2024، پرۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێ بەخشرا بە ژمارە مۆڵەتی هەزار و 393س لەلایەن دلڤان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سۆران، کە توانا و جۆری بەرهەمەکانی کارگەکە پێک دێت لە بەرهەمهێنانی سێ جۆر قیر جۆری (ستالازر، بایندر، سیرفس) کە هەریەکەیان توانای هەیە ساڵانە 324 هەزارتەن بەرهەم بێنن.

 پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری نزیکەی 11 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت چەندان پێکهاتەی گرنگ لەخۆ دەگرێت لەوانە (کۆگای قیر، کەسارە، تاقیگە، یەکەی پاکژکردنەوەی ئاو، ناوچەی سەوزایی، کۆگای تێکەڵە، کۆگای کەرەستەی سەرەتایی، وێستگەی پڕکردنەوەی سوتەمەنی، ئاگرکوژێنەوە. هەروا پرۆژەکە نابێتە هۆی پیسبوونی هەوای ژینگەی ناوچەکە .

Fly Erbil Advertisment