بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران؛ ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە دەستی پێ کرد

لە دوای دانانی بەردی بناغەی 15 قوتابخانە و باخچەی ساوایان لە خەبات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شارۆچکەی قوشتەپە بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی شارۆچکەکە و گوندەکانی دەوروبەری دادەنێت.
پرۆژەكە لە هەر ڕۆژێکدا توانای بەرهەمهێنانی 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاکی هەیە بە تەواوبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و زیاتر لە 60 گوند دابین دەكات و تێچووی دروستکردنەکەشی زیاتر لە 189 ملیار دینارە.
نوێ دەکرێتەوە ..