باڵیۆزی ئێران لە لوبنان بریندار بوو

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه، بریندار بووه.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه، موجته‌با ئه‌مانی، باڵیۆزی ئێران له لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه كه له جۆری "په‌یجه‌ر" بووه، بریندار بووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌ت لوبنان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داوای له وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی كردووه كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانی حكوومه‌ت به جێ بهێڵێت و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێشهاته ئه‌منییه‌كان ئاماده بكات.
ده‌گوترێت ئه‌و ڕووداوانه به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیله‌وه بووه، كه هاوكاتی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی لوبنان، ئه‌ندامانی حزبوڵڵا له سووریایش كه هه‌مان ئامێری جۆی په‌یجه‌ریان هه‌ڵگرتووه، ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و هێرشانه بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌وڵ بڵاویان كرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، له چه‌ندان ناوچه‌ی لوبناندا زنجیره‌یه‌ك ڕووداوی له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویان داوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون و به‌په‌له گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
له‌م باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاندووه، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی بچێته ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان.
هاوكات ئاژانسی مێدیای نیشتمانی لوبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی بچێت ناو ئامێری جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت و له ئه‌نجامی ئه‌م چوونه ژووره‌وه‌یه‌دا، ئامێره‌كان كه به ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵڵاوه بووه، ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌دان كه‌سیان لێ بریندار بووه.
له لای خۆیانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته پڕ بوونه له برینداران و داوا له هاووڵاتییان ده‌كرێت فریای برینداره‌كان بكه‌ون و خوێن ببه‌خشن.