سوودانی تیمێکی پزیشکی بەپەلە دەنێرێتە لوبنان
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا تیمی پزیشکی عێراقی و تیمەکانی فریاکەوتن بنێرن بۆ لوبنان بۆ ئەوەی یارمەتی بەپەلە پێشکەش بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان.
سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، باسم عەوادی گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند " حکوومەتی عێراق بەدواداچوونی ئەو پێشکەوتنە ئەمنییە مەترسیدارانە دەکات کە لە لوبنان ڕوودەدەن و هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی ".
عەوادی گوتیشی: "ئەم ڕووداوانە لەگەڵ هەڕەشە و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی لایەنی ئیسرائیل و هەڕەشەی هەڵگیرسانی جەنگێکی بەرفراوان بۆ سەر لوبنان پێویستی بە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە بەرەو فراوانکردنی بازنەی جەنگ نەچێت کە چەند مانگێکە خەڵکی کەرتی غەززە و هاووڵاتیانی کەناری ڕۆژئاوا و باشووری لوبنانی کردووەتە ئامانج و تراژیدیای لێکەوتوونەتەوە، بەبێ ئەوەی سوپای ئیسرائیل لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ فراوانکردن و داگیرکردنی زەوی زیاتر سڵ بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی فەرمانی داوە ، تیمی پزیشکی عێراقی و تیمەکانی فریاکەوتن بنێرن بۆ لوبنان بۆ ئەوەی بە زووترین کات یارمەتی بەپەلە پێشکەش بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان."
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 11 كه‌س، هاوكات ژماره‌ی بریندارانیش بۆ چوار هه‌زار به‌رز بووه‌ته‌وه كه چوار سه‌دیان برینه‌كانیان سه‌خته.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری بێته‌لی ئه‌ندامانی حزبوڵڵای لوبنانی بڵاو كرده‌وه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی، ڕایگه‌یاند: پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان گوتووشیه‌تی: له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه، سكاڵا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كه‌ین.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، له چه‌ند ناوچه‌یەکی لوبنان زنجیره‌یه‌ك تەقینەوە رویاندا، به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون و به‌په‌له گه‌یێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاندووه، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی دزەبکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، هاوكات ئاژانسی نیشتمانی لوبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل دزەیکردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش كه به ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵڵاوه بووه، دەیان ئەندامی حزبوڵڵا برینداربوون.
له‌لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی راگەیاندووە و داوای فریاگوزاری خێرا و بەپەلە دەکەن.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه، موجته‌با ئه‌مانی، باڵیۆزی ئێران له لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه كه له جۆری "په‌یجه‌ر" بووه، بریندار بووه.