عەلی ناسر: تەقینەوەکانی لوبنان پێشهاتێکی مەترسیدارن

عەلی ناسر، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی
عەلی ناسر، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی پێی وایە، تەقینەوەکانی لوبنان پێشهاتی مەترسیدارن لە جەنگی نێوان حزبولڵا و ئیسرائیل، دەشڵێت: حزبولڵای عێراقی نایەوێت بێتە نێو جەنگەوە، چونکە نایەوێت پاساوێک بداتە دەست ئەمەریکا بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی  لە عێراق.

چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، عەلی ناسر، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی بۆ کوردستان24، ئاماژەی بەوە کرد،  گۆڕانی گەورە ڕوویان داوە، دیسان تەقینەوەی ئامێرەکان لە لوبنان ئاماژەی مەترسیدارن کە لە هەردوو تەقینەوەدا 12 کەس کوژراون و دوو هەزار کەسیش برینداربوون، گوتی: ئەو گۆڕانە زۆر گەورەن و دۆخەکە گۆڕاوە، بووەتە هێرشی ئەلیکترۆنی، ئەوەی ڕووی داوە لە لوبنان پێدەچێت ئیسرائیل بێت، مەزەندە دەکرێت بەهۆی نامەیەکی تایبەتەوە بووبێت کە بۆ ئامێرەکان چووە.

دەشڵێت: گورزی توند لە حزبوڵڵا دراوە، ئەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە، ڕەنگە ئەو تەقینەوانە پلان بۆ داڕێژراو بێت لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەوەی تێیدا سەرکەوتوو بێت، هاوکێشەی شەڕەکان گۆڕان و نوێگەریی لە شەڕدا دروستبووە.

عەلی ناسر دەڵێت: لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە شەڕەکە ناوچەکە بگرێتەوە و دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر بێت بۆ ئەوەی ئەمەریکا، ئیسرائیل لە ناوچەکە بپارێزێت، دەشڵێت: ئێران نایەوێت بێتە نێو جەنگێکی ئەتۆمی کە ئیسرائیل دەیەوێت پەلکێشی بکات، گوتیشی: زیاتر لە پێنج هەزار ئامێری بێتەل بەدەست ئەندامانی حزبوڵلاوەیە.

دەشڵێت: ئەگەری ئەوە هەیە هەمان هێرش بکرێتە سەر حزبوڵڵای عێراقی، بەڵام گرووپەکانی عێراقی نایانەوێت بێنە نێو ئەو جەنگە، چونکە نایانەوێت پاساوێک هەبێت بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا.

دوێنێ سێشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، لەیەک کاتتدا، ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵا لە لوبنان تەقیینەوە، بەهۆیەوە 11 كه‌س کوژران لە نێویاندا منداڵێک هەبوو، 2800 کەسی دیکەش بریندار بوون كه‌ برینی  چوار سه‌دیان سه‌خته‌.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی دەستی ئەندامانی حزبولڵا، کەسێک کوژرا و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.