عەبدولقەهار زاخۆیی: پارتینە و هەر دێمێنین لیستی ئێمە 190 و هەر یەکەمینین
هونەرمەندی گۆرانیبێژ "عەبدولقەهار زاخۆیی" بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرهەمێکی نوێی بۆ لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە و ناوی ناوە "پارتینە و ئەم دێمینین، لیستامە 190 هەر ئێکەمینین.
ئەو گۆرانیەی هونەرمەند بەشێوەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە و بە تەواوی سۆشیالمێدیای داگیر کردووە و بووەتە خاوەنی زۆرترین بینەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
"عەبدولقەهار زاخۆیی" لە گۆرانییەکەیدا دەڵێت: گەر کوردستان لە دڵی هەموواندایە خۆنەچەمینن تا پارتی مایه دەنگ بدە بە لیستی 190ـی ئاشتی و ئاوەدانی و سەقامگیریی.
هەروا سەبارەت بە مەبەستی گۆرانییەکەی دەڵێت: چونکە پارتی تاکە هێزە 78 ساڵە لە پێناو مافه ڕەواکانی گەلی کورد لە جەنگدایە و تا ئەو پارتەش مابێت کوردستان بە تێکڕا لە دەستێکی ئەمیندایە.
بۆیە داوا لە هەموو خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان دەکەم، بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆتان لە لیستی زەردی زێڕین هەڵبژێرن بۆ ئەوەی داکۆکیی لە مافەکانی ڕەواکانی گشت چین و توێژەکان بکات.