ئێران باڵیۆزه زامداره‌كه‌ی لە لوبنانەوە ده‌گوازێته‌وه تاران
K24 – هەولێر:
دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ر له لوبنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی برینداربوونی باڵیۆزی ئێران له‌و وڵاته، حكوومه‌تی ئێران موجته‌با ته‌بایی، باڵیۆز و 95 برینداری تری له لوبنانه‌وه گواسته‌وه تاران.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه، موجته‌با ئه‌مانی، باڵیۆزی ئێران له لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه كه له جۆری "په‌یجه‌ر" بووه، بریندار بووه.
ئاژانسی مێدیای نیشتمانی لوبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی بچێت ناو ئامێری جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت و له ئه‌نجامی ئه‌م چوونه ژووره‌وه‌یه‌دا، ئامێره‌كان كه به ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵڵاوه بووه، ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌دان كه‌سیان لێ بریندار بووه.
ئەمڕۆ حكوومه‌تی ئێران موجته‌با ته‌بایی، باڵیۆز و 95 برینداری تری له لوبنانه‌وه گواستە‌وه تاران. به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عڕاقچی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه ته‌بایی و برینداره‌كانی تری به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ش بۆ دڵنیابوون بووه له ته‌ندروستی باڵیۆزه برینداره‌كه و پرسیاری دۆخی ته‌ندروستییانی له پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كان له سه‌ره‌تادا ڕاگه‌یاندنه‌كان وایان بڵاو كردەوە، كه برینه‌كه‌ی ته‌بایی سووكه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا گوازراونه‌ته‌وه ده‌ست و چاوه‌كانیان زامدار بووه.