شه‌رمه‌زار بوونی ژنه وەزیرێكی فه‌رەنسا لە ئێران ببینه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا سێگۆلێن رۆیال له ئێران تووشی هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زاری ده‌بیت، پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی بۆ ده‌ستدان به‌ره‌و به‌رپرسێكی ئێرانی د‌رێژ ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسه ئێرانییه‌كه ئاماده نییه ده‌ستی بگرێت، ئه‌ویش به په‌له ده‌ستی ده‌كێشێنێته‌وه و له شه‌رمه‌وه پێ ده‌كه‌نێت و نازانێت چی بكات و له كاتی رۆیشتنیشی هه‌وڵ ده‌دات له‌چكه‌كه‌ی ته‌واوی سه‌ری دابپۆشێت.
له دابونه‌ریتی دیپلۆماسی ئێران ده‌ستدانی نێوان پیاو و ژن قه‌ده‌غه‌كراوه و هه‌ر ژنێكی بیانی سه‌ردانی ئێران بكات، پێویسته له‌چكه به‌سه‌ر بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌م ڤیدیۆیه‌دا دیاره له‌چكه‌یان خستووه‌ته سه‌ر ژنه وه‌زیری فه‌ره‌نسه‌وی كه له رۆژانی 27 تا 29 ئابی رابردوو سه‌ردانی ئێرانی كردووه.