به‌رهه‌می بیانی ركابه‌ری به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌كات
سه‌ره‌ڕای زۆری به‌رهه‌می كشتوكاڵی جوتیاران دڵخۆش نین
K24 - سلێمانی:
سه‌ره‌ڕای زۆری به‌رهه‌می ناوخۆیی كشتوكاڵی، كه‌چی جووتیاران دڵخۆش نه‌بوون به وه‌رزی كشتوكاڵی ئه‌مساڵ و پێیانوایه هاوردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی، ته‌نانه‌ت له بازاڕی ناوخۆشدا، جێ پێی به به‌رهه‌می خۆماڵی لێژ كردووه و له‌وه‌شدا حكوومه‌ت به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن.
هاوردەکردنى بەربوومى کشتوکاڵى وڵاتانى دەرەوە بۆ هەرێمى کوردستان، بووه‌تە گرفت بۆ بەردەم فرۆشتن و ساخکردنەوەى بەروبوومەکانى جووتیاران.
مام عوسمان دواى ساڵێك لە کشتوکاڵکردن, بەنیگەرانیيەوە دەڵێت، گەر بە ئۆتۆمبێلی خۆمان بەربوومەکانمان نەهێنینە بازاڕەکان، به‌رهه‌مه‌كانمان ته‌نانه‌ت خه‌رجی رێگاكه‌شمان بۆ ده‌رناهێنێته‌وه، بۆیه داوا لە حکوومەتى هەرێم دەکەن لە ناو بازاڕ و مۆڵەکان شوێنیکى تایبەت بکرێتەوە بەفرۆشتنى بەربوومى خۆماڵى.
لێژنەى کشتوکاڵ لە پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ ئەوەى چەندین هەوڵیانداوە ئەم ساڵ بەروبوومى ناوخۆيی هەرێمى کوردستان لە چاو ساڵانى رابردوو زیاتر بفرۆشرێت, بەڵام بەهۆى تۆکمەنەبوونى خاڵه سنوورییەکانى هەرێمه‌وه، به‌رهه‌می ده‌ره‌كی دێته بازاڕه‌كان و خه‌رمانی جووتیارانی ناوخۆیی به‌با ده‌چێت.
بۆ تێپەڕاندنی قەیرانى دارایى، جگه له جووتیاران، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتیانیش روویانكرده‌وه سرووشت بۆ ده‌رهێنانی بژێوی له دڵی زه‌وییه‌وه، به‌ڵام كه سنووره‌كان تۆكمه نه‌بن، ته‌ماته و سه‌وزه و به‌رهه‌می بیانی به ئاسانی دێته بازاڕ و جێپێ به به‌رهه‌می ناوخۆیی لێژده‌كات.