هەژماری من: ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە ڕانیە داندراون
پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، ئێستاش ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە شاری ڕانیە بەردەستن.
سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، ئێستاش ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە شاری ڕانیە بەردەستن.
ئاماژە بەوە دەکات، هەژماری من لە هەموو ناوچە و دەڤەرێکی هەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە و ئێستاش ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە شاری ڕانیە بەردەستن، دەشڵێت: لە ئێستادا مووچەخۆران دەتوانن سەردانی شەقامی پێنجی ئازار، بەرامبەر ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە، هەروەها شەقامی ڕانیە-چوارقورنە، نزیک بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین بکەن بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکان.