چەند پێش نوێژ و گوتارخوێنێکی ئایینی هەرێمی کوردستان دەچنە ئەمەریکا
کونسوڵخانەی گشتی گشتی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: چەند پێش نوێژ و گوتارخوێنێکی هەرێمی کوردستان دەبەنە ئەمەریکا بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی کەلتووری گەشتی ئەمەریکا بکەن و زیاتر ئاشنا بن بە لێبووردەیی ئاییینی.
سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ گروپێک لە پێش نوێژ و گوتارخوێنانی ئایینی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە کە بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی کەلتووری گەشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن. کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: لەمیانەی پڕۆگرامەکەدا، مامۆستایانی ئایینی بە مەبەستی ئاشنابوونی زیاتر بە لێبووردەیی ئایینی و ڕۆڵی سەرکردە ئایینییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوەیدا، سەردانی نووسینگەکانی حکوومەت و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و دەزگا ئایینییەکان لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن، کونسوڵخانەکە دەشڵێت: شاندەکە بۆ دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی، سەردانی جڤاتی ئایینە جیاوازەکان دەکەن.