حەوت ساڵ بەسەر ڕیفراندۆمی کوردستان تێدەپەڕێت
حەفت ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، کە تێیدا سەتا 92.7 هاوڵاتییان بە بەڵێ دەنگیان بۆ دا.
چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ڕیفراندۆم هەمیشە کارتێکی بەهێزی دەست هەرێمی کوردستان مێژوو دەینووسێتەوە، سەرۆک بارزانی ڕابەری داینەمۆی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە
ئەو ڕیفراندۆمەی زۆرینەی خەڵكی هەرێمی کوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆدا.
ئەگەرچی دواتر ڕووداوەکان بە ئاراستەیەکی دیکە بران، بەڵام بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، ڕیفراندۆم هەمیشە کارتێکی بەهێزی نێو دەستی کوردە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
سامان سۆرانی، چاودێری سیاسی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "گەلی کوردستان دەتوانێت ئەو کارتە وە کو بەڵگەیەکی مێژووی هەموو کاتێک بەکاری بهێنێت، کە گەلی کورد بوونی هەیە و ڕیفراندۆمی کردووە و بە دەنگی بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆی داوە".
دەشڵێت: ئێمە پێمانوایە بەدەر لەوەی کە تۆمافی چارەی خۆتت داوە، مافی ئەوەشت هەیە کە لە ڕووی سیاسییەوە ئەو مافەشت بەدەست بهێنیت، بۆ ئەوەی لە ئایندەشدا ئەو دەنگەت بەدەست بهێنیت و لەناو کۆمەڵگەی دیکەشدا پێشوازیت لێ دەکرێت.
پێشێلکردنی دەستوور و پابەندنەبوون بە مافەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کابینەکانی حکوومەتی عێراقەوە، بوونە هۆکاری نەهێشتنی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتن و هاوسەنگیی و هاوبەشی.
ئەمەش وایکرد سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بیر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بکاتەوە، بەڵام شارەزایەکی پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان دەڵێت: ئەوەی کورد ئەنجامیدا، مافی ڕەوای خۆی بوو.
پەروێز رەحیم، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان دەڵێت: ئەم گشتپرسییە فۆڕمێکە تۆ بە جیهانی دەرەوە دەڵێت تۆ چیت دەوێت، مافی ناوخۆی وەردەگریت، چونکە گومان لەوەدا نییە کە کورد چی دەوێت، کورد بۆ مووچە بۆ دەسەڵات ڕیفراندۆمی نەکردووە بۆ شارەوانییەک و پارێزگایەک شۆڕشی نەکردووە، خوێنی نەداوە شەهید نەداوە، بۆ پرسیك بەناوی سەروەەری نەتەوەیی دەنگی داوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەوڵەتدا بەرجەستە بێت.
25ـی ئەیلوولی 2017 لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بنکەکانی دەنگدان، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە چوونە سەر سندووقەکان و دەنگیاندا.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن 3 ملیۆن و 305 ھەزار و 935 كەس بەشداریان لە پڕۆسەكەدا كرد کە دەکاتە%72 ، هاوڵاتییانیش 92.7% دەنگییان بە بەڵێ دا، چونکە ئەمە مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانە تا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.