چوونەژوورەوە بۆ هەردوو یاریی دێربی و کلاسیکۆی کوردستان بە خۆڕایی دەبێت

فەرماندە مەنسوور بارزانی
فەرماندە مەنسوور بارزانی

فەرماندە مەنسوور بارزانی سەرجەم بلیتەکانی هەردوو یاریی (زاخۆ- نەورۆز) و (دهۆك – هەولێر)ی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کڕییەوە.
لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی زاخۆ میوانداری نەورۆز و یانەی دهۆك میوانداری هەولێر دەکەن. بەهۆی کڕینەوەی بلیتەکانی هەردوو یاریی لە لایەن فەرماندە مەنسوور بارزانی چوونەژوورەی هاندەران بە خۆڕایی دەبێت.
کورستان24 لە سۆشیاڵ میدیا بە بەرزترین کوالێتی و بە باشترین کۆمێنتارەکانی کوردستان هەردوو یارییەکە دەگوازێتەوە.
خولی ئەستێرەکانی عێراق لە رۆژی هەینی 2024/09/20 بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، خاڤیێر تیباس سەرۆکی لالیگا و عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە ئاهەنگێکی شایستە لە یاریگەی دهۆك دەستیپێکرد.
دوای کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەم یانەی هەولێر پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە و کوردستان24 خەڵاتێکی تایبەت بە شێرکۆ کەریم وەك باشترین یاریزانی ئەو گەڕەی خولەکە بەخشی.

لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق رۆژی پێنج شەممە زاخۆ میوانداری نەورۆز دەکات و رۆژی هەینیش هەولێر دەبێتە میوانی یانەی دهۆك.