بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێکارەکانی بە قەزاکردنی تەقتەق دەستى پێ کرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێکارەکانی بە قەزاکردنی تەقتەق دەستى پێ کرد.

چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کاروبارە ئیداریی و کارگێڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگەکاندا؛ چوارشەممە 2024.9.25، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمی زەنگلێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، موژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند. هەر ئەمڕۆش دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کرا و بەم نزیکانە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان، دەست پێ دەکەن.

Fly Erbil Advertisment