به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ.. هۆزێكی ئیندۆنیسیا جلوبه‌رگی مردووه‌كانییان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

هۆزێكی ئیندۆنیسیا چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌ نه‌ریتێكی سه‌یر و تایبه‌ت به‌ مردووه‌كانییان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌ویش نوێكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی مردووه‌كانییانه‌.

هۆزی سولاوی نیشته‌جێی دوورگه‌ی تارۆجانی ئیندۆنیسیا، هه‌ر سێ ساڵ جارێك، ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی بۆ مردووه‌كانییان ئه‌نجام ده‌درێت و مردووه‌كانییان له‌ گۆڕه‌كانییان ده‌هێندرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ ناو گونده‌كه‌دا ده‌یگڕێن و جلوبه‌رگی نوێیان ده‌كه‌نه‌ به‌ر.

ئه‌و هۆزه‌ ناوییان له‌و نه‌ریته‌ی خۆیان ناوه‌ "فێستیڤاڵی مانین"، واته‌ "ئاهه‌نگی پاككردنه‌وه‌ی مردووان".

ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ش، به‌ گرنگترین بۆنه‌ی ئایینی دانیشتووانی ره‌سه‌جه‌نی چیاكانی تانا تۆراجای ئیندۆنیسیا داده‌نرێت.

ناوچه‌ی تارۆجانی ئیندۆنیسیا، ناوچه‌یه‌كی دووره‌ ده‌سته‌ و له‌ ساڵی 1970ی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ ئۆتۆنۆمییان وه‌رگرتووه‌.

به‌ بیروباوه‌ڕی ئایینی ئه‌و هۆزانه‌، مردن دوایین قۆناخ نییه‌، به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ هه‌نگاوه‌ رووحییه‌كان له‌و ساڵه‌دا.