ئەمڕۆ دوو یانەی هاوشێوەی یەكتر رووبەڕوو دەبنەوە

لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی زاخۆ بۆ یەكەمجار لەم وەرزە لە نێو یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی نەورۆز دەبێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26 ئەیلولی 2024، یانەی زاخۆ لە نێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم ئاپۆڕای هاندەرانی لە كاتژمێر 08:00تی شەو میوانداریی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دەكات، ئەم دوو یانەیە ئاماری رووبەڕبوونەوەكانیان هاوشێوەی یەكترە.
زاخۆ و نەورۆز لە یاریی رابردوویان لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان بە هەمان ئەنجام كۆتاییان بە گەڕی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق هێنا، زاخۆ لە نێوجەرگەی بەغدا خاڵێكی لە یانەی تەڵەبە وەرگرت، لە لایەكی دیكەیشەوە، یانەی نەورۆز لە نێو خاكی كەربەلا بە خاڵێك گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
یانەكانی زاخۆ و نەورۆز لە مێژوودا شەشجار رووبەڕووی یەكتربوونەتەوە، هەریەكەیان 3 یارییان بردووەتەوە و لە 3 یاریش یەكەسانبوون و هەریەكەشیان 6 گۆڵیان لە دژی یەكتر كردووە.

