كۆشكی سپی لە ڕەتكردنەوەی هەواڵی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە لایەن ئیسرائیلەوە نیگەرانە

باڵەخانەی کۆشکی سپی
باڵەخانەی کۆشکی سپی

K24 – هەولێر:

كۆشكی سپی نەیتوانی ڕوونكردنەوە لە بارەی ئەو هەڵگەڕانەوەیەی ئیسرائیل بدات لە بابەتی پێشنیازەكەی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ وەستانی جەنگی لوبنان بۆ ماوەی 21 ڕۆژ.

كارین جان پیێر، سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەم پێشنیازە لە لایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانیەوە خراوەتە ڕوو و تەنانەت هەماهەنگیش لەگەڵ ئیسرائیلدا كرابوو لەو بارەیەوە.

هاوکات گوتی: كە نازانێت بۆچی ناتانیاهۆ گوتویەتی كە هەواڵەكە نادروستە و پێی باشتربوو نوسینگەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاندبوو، كە ئەو هەواڵە ڕاست نییە كە لە بارەی هەوڵەكانی ئاگربەستەوە دەگوترێن.